تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت.

ئاگاداری

به‌خێر بێیت ‌بۆ مه‌کۆ به‌هیوای ئه‌وه‌ی سوود وه‌ربگریت تکایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک یان بابه‌تێکی نه‌شیاوت بینی په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌م ئیمه‌ڵه‌وه‌ sawsaw_hozan@yahoo.com ----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
[ Yahoo! ]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ئه‌ندام بوون



#12008-11-27 07:54:35

HoZaN
به‌ڕێوه‌به‌ر
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-26
په‌یامه‌کان: 362
ویبگه‌

یاساکانی مه‌کۆی ساوساو هۆزان

به‌خێربێن بۆ مه‌کۆی ساوساو هۆزان


ئه‌ندامان‌و میوانانی خۆشه‌ویست به‌خێرهاتن، بۆ پاراستنی مه‌کۆ و هاوڕێیانی خۆشه‌ویست بۆ به‌ره‌و پێشبردن و به‌رده‌وام بوونی مه‌کۆ‌که‌تان به‌پێویستمان زانی جه‌ند خالێک بکه‌ینه یاســـا بۆ به‌ڕێوه بردنی مه‌کۆ‌...........


یـــاســـاکانی مه‌کۆ


1- نوسین له‌ یانه‌ ئه‌بێ به‌ زمانی شیرینی کوردی بێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بابه‌ت ڕه‌ش ئه‌کرێته‌وه‌

2- گه‌ر ده‌ته‌وێت سود له بابه‌ته‌کانی یــانــه‌ وه‌ربگریت ئه‌بێت ببیت به‌ئه‌ندام.


3- ناوی ئه‌ندام ده‌بێت شـیاوو گونجاو بێت،ده‌بێت له‌گه‌ڵ نازناوی کورد دا بگونجێت هه‌رناوێک ناشیاوو بێ مانا بێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌سڕدرێته‌وه..


4- ئه‌ندام ئازاده له بابه‌ت نوسین له هه‌ر جۆره پرسیارێک که له به‌شه‌کانی مه‌کۆدا که خۆی ده‌گرێته‌وه، به‌لام هه‌ر پرسیارێک له‌گه‌ڵ یاساکانی یانه‌و داب و نه‌ریتی کوردی دا نه‌گونجێت ئه‌وکات خۆت به‌رپرسیاری خۆت ئه‌بیت.


5- گه‌ر ده‌بێت به ئه‌ندام ئیمه‌یڵی ته‌واوی خۆت بنوسه،بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕانکاری یه‌کانی یانه‌ ئاگادار بیت.


6- ئه‌ندام پێویسته ڕێز له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تر بگرێت.


7- ئه‌ندام ده‌بێت یه‌ک جارو به‌یه‌ک ناو تۆمار بێت،ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌ناوی تر تۆمارده‌بن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه کۆنترۆڵی ئایپی یه‌که‌یان ده‌کرێت و ماٿی ئه‌ندام ی نامێنێت.


8- دانانی لینک و ووێنه‌ی ناشیاو وه‌کو(سایت یان ووێنه‌ی سێکسی) به هیچ جۆرێک ڕێ پێدراو نی یه‌و خاوه‌ن بابه‌تی له‌م جۆره‌ دور ئه‌خرێته‌وه‌.


9- گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت له یانه‌ی ساوساو هۆزانه‌وه بۆ پێگه‌کانی‌تر ڕێگه پێدراو نی‌یه.


10- هه‌ر ئه‌ندامێک بابه‌تێک یان پڕۆگرامێک داده‌نێت ده‌بێت ئاماژه به‌سه‌رجاوه‌که‌ی‌ بدات.


11- بابه‌ت نوسین سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و ئایین و سوکایه‌تی کردن به کۆمه‌ڵی کورده‌واری به هیچ جۆرێک ڕێگه‌پێدراو نی‌یه.


12- بابه‌ت نوسین ئه‌بێت سه‌ردێڕو ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که وه‌ک یه‌ک بن.


13- دانانی کۆد له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌کاندا ڕێگه‌پێدراو نی‌یه،هه‌رکه‌سێک ویستی پڕۆگرامه‌که دابگرێت ئه‌بێت به په‌یامی تایبه‌ت خاوه‌ن بابه‌ته‌که ئاگادار بکاته‌وه بۆ پێداویستی یه‌کانی.وه‌کو (کڕاک و سریال).


14- هه‌ر ووڵامدانه‌وه یه‌کی ئه‌ندامان له بابه‌ت لابدات بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی نوسه‌ر ئه‌سڕدرێته‌وه.


15- هاک کردن و پڕۆگرامه کانی هاک کردن ڕێگه‌پێدراو نی‌یه له مه‌کۆدا بڵاو بکرێته‌وه.


16- ڕیکلام کردن بۆ مه‌کۆ یان بۆ ماڵپه‌ڕی کوردیی یان ( دانای به‌سته‌رو ماڵپه‌ڕ له‌ واژۆ ) دا نا یاسایی‌یه‌‌و به‌‌ هیچ جۆرێک ڕێگه‌ پێدراو نی‌یه‌.


17- ئازادیت له‌ نوسینی هه‌ر ڕه‌خنه‌و پێشنیارێکی هه‌تانبێت به‌ڵام به‌ مه‌رجێک له‌ یاسای یانه‌ لانه‌دات و ناوی ئه‌ندامی تیا نه‌‌برێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ په‌یامه‌که‌ت ئه‌سڕدرێته‌وه‌.


18- یاساکانی یانه‌ی ساوساو هۆزان به‌پێ ی کات زیاد ده‌کرێن و ده‌ستکاریان تێدا ده‌کرێت.


*******************************************************************************


په‌یڕه‌و کردنی یاساکانی سه‌ره‌وه ڕێز گرتنه له خۆت و له ئه‌ندامان


http://www.kurdupload.com/main/uploads/3b60f95d26.gif
ئینسان که‌ زیندو بوو ده‌نوێت که‌ مرد به‌ ئاگا دێت ===> هۆزان چاوشین
http://www.kurdupload.com/main/uploads/a2f5e14d2c.gif

لێره‌ نیه‌‌‌ ‌

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

فایلی ڕێپێدراو : gif, jpg, psd, png, bmp, zip, rar


Translated By : Webchin
Service By KurdishLove


میوانی به‌ڕێز پێویسته‌ ببیت به‌ئه‌ندام بۆئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان به‌ته‌واوی ببینی.
هۆستگه‌ بۆ كڕێن و تۆمار كردنی دۆمه‌ین، كڕینی شوێن بۆ ماڵپه‌ڕ، وێب داڕشتنزانستپه‌روه‌رانی كوردVB be Kurdiپرۆژه‌ی ئوبونتو به‌ كوردی سۆرانی